ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٦ و ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، دوو شارۆمه‌ند به ناوه‌كانی “مو‌سا ڕه‌سوولی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “سۆران محه‌ممه‌د پوور” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له زیندانی نەغه‌ده ، پاش دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مو‌سا ڕه‌سوولی” خه‌ڵكی شاری پیرانشار كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ڕۆژ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌ه‌وه ئه‌شكه‌نجه و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئەو شارە كرابوو، به دانانی بارمته‌ی ٣ ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. هه‌روه‌ها “سۆران محه‌ممه‌د پوور” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار كه ڕێكه‌وتی ٧ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به هه‌مان شێوه پاش ٢٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و ئازار، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده كرا و ئێستا به دانانی بارمته ئازاد كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراوان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون.