ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ هه‌واڵی ئازادكرانی “نازه‌نین زاغه‌ری” و “ئه‌نووشه ئاشووری” به‌ندكراوانی ئێرانی – بریتانیایی له هه‌واڵنێرییه‌كان بڵاوكرایه‌وه. هه‌واڵنێریی فارسی سه‌ربه سپای پاسداران له هه‌واڵێكدا ڕایگه‌یاند كه “بریتانیا به‌ر له‌وه‌یكه نازه‌نین زاغه‌ری ئازاد بكرێت قه‌رزی ٤٠٠ ملیۆن پۆندی یان ٥٣٠ ملیۆن دۆلارییه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.” ئه‌م سایته‌ی سه‌ربه سپا هه‌روه‌ها نووسیی ” ٥٣٠ ملیۆن دۆلار دارایی بلۆكه‌كراوی ئێران به‌ر له ئازادیی زاغه‌ری خراوه‌ته حیسابی ئێرانه‌وه.” ئه‌م بڕه پاره‌یه په‌یوه‌ندیی به گرێبه‌ستی كڕینی هه‌زار و ٥٠٠ تانكی “چیفته‌ن”ه‌وه هه‌یه كه له نێوان حكوومه‌تی شا و ده‌وڵه‌تی وه‌ختی ئینگلیس‌دا به‌سترابوو. به‌ڵام به‌هۆی ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٣٥٧ی ئێران هه‌رگیز به‌ڕێوه‌نه‌چوو. ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سایتی “فارس”ی سه‌ربه سپای پاسداران نیشانی ده‌دات كه ٦ ساڵ به دیل و بارمته گیرانی نازه‌نین زاغه‌ری له‌لایه‌ن ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران، له‌بری پاره بلۆكه‌كراوه‌كانی سه‌رده‌می شا له ئنگلیس بووه. له‌گه‌ڵ ئازادكرانی پاره بلۆكه‌كراوه‌كان، خانمی زاغه‌ریش ئازاد كرا و له‌ڕاستیدا بریتانیا ته‌سلیمی خواستی بارمته‌گیرانی تیرۆریستی ئیسلامی بوو.
نازه‌نین زاغه‌ری له ساڵی ٢٠١٦ و نزیك شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران به‌تۆمه‌تی “سیخوڕی” بۆ ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ده‌زگای قه‌زایی ئێران ناوبراوی به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. به‌ڵام له ساڵی ١٤٠٠دا كاتێك كه ده‌ورانی مه‌حكوومییه‌تی پێنج ساڵه‌ی ناوبراو كۆتایی هاتبوو، هه‌ر ئه‌م ناوه‌نده قه‌زایییه به تۆمه‌تێكی نوێ به یه‌ك ساڵ زیندانی دیكه مه‌حكوومی كرد. ئه‌م كرده‌وه‌یه له باروودۆخێكدا بوو كه وتووێژ بۆ ئازادیی ئه‌م به‌ندكراوه دوو تابعییه‌تییه به ئاكام نه‌گه‌یشتبوو و ڕژیمی ئیسلامی چاوه‌ڕوانیی ئاكامی دڵخوازیی بارمته‌گیری له ده‌وڵه‌تی بریتانیا له‌بری ئازادیی مرۆڤێكی ئاسایی‌دا بوو كه بۆ دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ وڵاتی شوێنی له‌دایكبوونی سه‌فه‌ری كردبوو.
به‌ندكراوه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی دیكه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، “ئه‌نووشه ئاشووری”، هاووڵاتیی ئێرانی – بریتانییاییه كه له ساڵی ١٣٩٦دا كاتێك كه بۆ دیدار له‌گه‌ڵ دایكی به‌ساڵاچووی بۆ ئێران سه‌فه‌ری كردبوو، به‌تۆمه‌تی “سیخوڕی” بۆ ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا و دوای تێپه‌ڕینی چوار ساڵ ئازاد كرا.
ئازادیی “نازه‌نین زاغه‌ری” و “ئه‌نووشه ئاشووری” پرسیاری زۆری له‌لایه‌ن بیروڕای گشتی و پارله‌مانی بریتانیا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی ئازادیی ئه‌وان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسلامییه‌وه به‌دوای خۆیدا هێناوه. گه‌لێك به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر نیشانی ده‌ده‌ن كه ناوبراوان كه به ڕه‌گه‌ز ئێرانی – بریتانیایین له‌بری پاره بلۆكه‌كراوه‌كانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی بۆ كڕینی تانك له بریتانیا دوای تێپه‌ڕینی ٤٢ ساڵ له ڕووخانی ئه‌م نیزامه، له‌لایه‌ن مافیای سپای پاسداران، به‌یتی ڕێبه‌ری و ناوه‌ندی گه‌نده‌ڵ و دژه خه‌ڵكیی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ئیسلامی به دیل و بارمته گیرابوون.
بارمته‌گیری به‌ئامانجی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیسابی سیاسی، ماڵی و نیزامی پێشینه‌یه‌كی به‌قه‌د ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی هه‌یه. ئه‌م دیارده‌یه به بارمته‌گرتنی ٦٦ دیپلۆمات و كارمه‌ندی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٥٨ (به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٤ی نوامبری ١٩٧٩) له‌لایه‌ن “دانشجوویانی خه‌تی ئیمام” له تاران ڕووی دا و بۆ ماوه‌ی ٤٤٤ ڕۆژ ئه‌م كه‌سانه به بارمته گیران كه سه‌ره‌نجام له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ژانویه‌ی ساڵی ١٩٨١ له به‌رامبه‌ر هێندێك بڕه پاره‌ی بلۆكه‌كراوی ئێران له ئه‌مریكا ئازاد كران. به‌بارمته‌گیراوان له‌ناو تووریسته‌كان، كه‌سانی دوو تابعییه‌تی و ئه‌و لێكۆله‌رانه‌ی كه بۆ ئێران سه‌فه‌ریان ده‌كرد، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردران. زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌كانی ڕژیمی ئیسلامییه‌وه ویزای چوون بۆ ئێران و زه‌مانه‌تی هاتووچۆیان پێده‌درا. به‌ڵام له‌ڕاستیدا قوربانییانێك بوون كه تایبه‌تی له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌ڵده‌بژێردران و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له چاره‌نووسێك كه چاوه‌ڕوانییان ده‌كات و به ئامانجی باج وه‌رگرتنی له وڵاتانی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان، ئیزنی چوون بۆ ئێرانیان پێده‌درا. به‌ڵام دواتر به بارمته ده‌گیران و زۆربه‌یان به تۆمه‌تی “سیخوڕی” ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كران. به ئیعترافی خودی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ماوه‌ی ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا زیاتر له ٤٠ كه‌سی دوو تابعییه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئامانجی سیاسی، ماڵی و نیزامی له‌م وڵاته زیندانی كراون.
له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ئه‌گه‌ر باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی جۆراوجۆر و به‌تایبه‌ت له وڵاتانێك كه په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی ئێران لێی ده‌ژین، وه‌ك لانه‌ی سیخوڕی دژبه‌وان هه‌ڵسووكه‌وتیان كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه، داوگه‌ی كه‌سانی دانیشووتی وڵاتانی تر له سه‌فر بۆ جه‌حه‌نه‌می كۆماری ئیسلامی و ئامرازی به‌بارمته‌گرتنی ئه‌م كه‌سانه له‌پێناو ئامانجه‌كانی ڕژیمدا بوون.
كه‌سانێك كه به هه‌ر ده‌لیلێك بۆ ئێران سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، چ دانیشووانی ده‌ره‌وه و چ دوو تابعییه‌تییه‌كان، ده‌كه‌ونه داوی ڕژیمی تیرۆریست و باجگیری كۆماری ئیسلامی و ساڵانێك له تمه‌نی خۆیان له زیندانه‌كانی ئه‌م ڕژیمه‌دا تێده‌په‌ڕێنن. كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له به‌دیل گرتن و زیندانی كردنی موسافران بۆ ئێران به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی داهاتی ماڵی، پوانی سیاسی و نیزامی و باج وه‌گرتن له وڵاتانی دیكه، كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌مرۆیی و قازانجپه‌رستانه‌یه و به‌ئامانجی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیسابی حكوومه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت و پێویسته بكه‌وێته به‌ر ناڕه‌زایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیهانییه‌وه.