ڕۆژی هەینی ١٦ی مانگی گوڵان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئامبۆڵانسێکی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سەقز و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ لە ڕێگای سەقز بۆ سنە ٤ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، سەرجەمی سەرنشینینانی ئۆتۆمبێله پژۆکە به ناوه‌كانی “نعمه‌ت فه‌تحی” خه‌ڵكی گوندی تازه دێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “ئیحترام مه‌ولایی” و زاوایه‌كیان به ناوی “خه‌لیل كرمانجیان” و برای یه‌كێك له هاوڕێیانی گیان به‌ختكردووی كۆمه‌ڵه به ناوی “عه‌بدۆڵڵا فه‌تحی” له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان لەدەستداوە و سێ سەرنشینی ئامبۆڵانسەکەش کە یەکێکیان نەخۆش بووە و ویستوویانە بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە، بەسەختی بریندار بوونە.