به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “ستار كه‌یانی” هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان پاش ٩ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “ستار كیانی” له‌و ماوه‌یه دا به‌دواداچوونیان بۆ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان له شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری بندكران و شوێنی ڕاگیرانی وه‌ر نه‌گرتووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. “ستار كیانی” ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو(٨ی گوڵانی ١٤٠٣) له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.