به‌پێی ئه‌و وینانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئازادیخوازانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕانی شاره‌كانی دیكه دژبه سزای ئێعدام چالاكییان ئه‌نجام داوه.
كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواره‌كان، خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی هۆشداریان دایه كۆماری ئیسلامی كه شۆڕشی ژینا درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر كۆتایی به سه‌ركوتكارییه‌كانیان نه‌هێنن، له داهاتوویه‌كی نزێكدا به‌هێزتر له جاران ئه‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان.