کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زۆربه‌ی زانكۆه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی کوردستان ، خوێندكارانی زانكۆی “بهشتی” ، خوێندكارانی زانكۆی “عێلم و فه‌رهه‌نگ”،خوێندكارانی زانكۆی “ئازادی ته‌برێز”،خوێندكارانی زانكۆی “ڕه‌وانشناسی”،خوێندكارانی زانكۆی “علووم ته‌ربیه‌تی” خوێندكارانی زانكۆی “كامپیووتر”  خوێندكارانی زانكۆی “ڕازی کرماشان” و خوێندکارانی زانکۆی “پەیام‌نووری مەریوان” و زۆر زانكۆی دیكه‌، دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه‌ له‌ زانكۆی “سه‌نعه‌تی” شاری ئیسفه‌هان هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی حه‌بی ژه‌هراوه‌ییان كردووه‌ته‌ نێو خواردنی خوێندكارانه‌وه. ‌

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-