ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی گوڵانی ١٤٠٣، “سالار سدیق هه‌مه‌دانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی نه‌غه‌ده له‌لایه‌ن چه‌ند به‌كرێگیراوی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “سالار سدیق هه‌مه‌دان”ی له لایه‌ن چه‌ند به‌ندكراوی به‌كرێگیراوی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له زیندانی نه‌غه‌ده لی دراوه و پاش بریندار بوون هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. “سالار سدیق هه‌مه‌دانی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به ناوه‌كانی “ئیبراهیم و مه‌ریه‌م سدیق هه‌مه‌دانی” ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی” ده‌ستبه‌سه‌ر و له كۆتاییدا ئیبراهیم و سدیق به زیندان مه‌حكووم كران.