به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پاش ٣٥ ساڵ له كیمیابارانی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسه‌وه و ژه‌هراوی بوونی ٨ هه‌زار و ٢٤ نه‌فر و گیان له‌ده‌ستدانی ١١٠ كه‌س، قۆربانیانی ئه‌و كاره‌ساته هێشتا به‌ده‌ست ئێش و ئازاره‌وه ده‌ناڵێن و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به دۆخی ته‌ندرووستی و ژیانی قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه نه‌داوه و له باردووخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
٣٥ ساڵ پێش ئێستا، سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی و له گه‌رماوگه‌رمی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، ئه‌رته‌شی به‌عسی عێراق چه‌ندین جار ناوه‌ندی شاری سه‌رده‌شتی به بۆمبی كیمیایی بۆردوومانكرد و ٨ هه‌زار و ٢٤ دانیشتووی بێتاوانی ئه‌و شاره كه‌وتنه به‌ر شه‌پۆلی گازی كیمیایی و به‌هۆیه‌وه ١١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ژه‌هراوی بوون كه تا به‌ئه‌مڕۆ به ده‌ست ئێش و ئازاره‌وه ده‌ناڵێن.