به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت له ڕۆژانی داهاتوودا لاوێكی به‌ندكراوی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “هێمن موسته‌فایی” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كانی دینار له سێداره بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هێمن موسته‌فایی” كه چه‌ند ساڵه به تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له زیندان به‌ند و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ئێستا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یه‌وێت به مه‌به‌ستی ترساندنی خه‌ڵك ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه ئێعدام بكات هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داوا له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كراوه ڕێگری له جێبه‌جێكرانی ئه‌و حوكمه بكه‌ن.