ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری شارۆچكه‌ی “زه‌ڕنه”ی سه‌ر به شارستانی “ئه‌یوانی غه‌رب” له ئۆستانی ئیلام، له‌ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری شارۆچكه‌ی “زه‌ڕنه”، ماوه‌ی حه‌وت مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و ماوه‌ی ٥٣ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی شاره‌داری “زه‌ڕنه” له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندین جار به‌مه‌بستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.