کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتنی كرێكارانی سیمبانی شاره‌كانی بانه‌ و مه‌ریوان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتووه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گوڵان، كرێكارانی سیمبانی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی به‌رقی شاره‌كانی بانه‌ و مه‌ریوان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

كرێكارانی مانگرتوو خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. به‌ پێی زانیارییه‌كان ئیداره‌ی به‌رقی شاره‌كانی مه‌ریوان و بانه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌ پێش حه‌قده‌ستی كرێكارانی سیمبانی كه‌م كردبۆوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران حه‌قده‌ستێك كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌ له‌و پایه‌ی حه‌قده‌سته‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی كار، ڕیفاه و ته‌عاوه‌نی ڕژیم دیاریكراوه‌ زۆر كه‌متره‌ و  ناتوانن پێداویستییه‌كانی ژیانی پێ دابین كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری سه‌رده‌شت

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “كه‌ماڵ لوتفی” له‌ زیندانی قوروه‌

-

ناڕوونی چاره‌نووسی ستار كیانی له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

په‌یامی كرێكارانی كۆمۆنیستی سنه‌ بۆ كۆچی دوایی هاوڕێ “محه‌ممه‌دحسێن مورادبه‌یگی”

-

درێژه‌ی دروشم نووسینی شۆڕشگێڕانی كوردستان دژبه‌ سزای ئێعدام

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-