کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی پاكەوانانی ناو نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە

ماوەی چوار مانگە كرێكارانی كۆمپانیاكانی پاكەوانی ناو نەخۆشخانەكانیهەڵەبجەموچەیان پێنەدراوە و بەوهۆیەوە، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیانگرت.

جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كرێكارانی ناڕازی داوای چوار مانگە مووچه‌ی دواكه‌وتوویان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خاوه‌ن كۆمپانیاكان به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن و هەندێك مانگ ٣٠٠ هەزاریان پێدەدەن و هەندێك مانگیش ٢٩٠ هەزار دینار. كرێكارێك له‌وباره‌وه‌ وتی: موچەكانمان پێنادەن و دەستی دەستیمان پێدەكەن، ئەگەر ئێمە نەبین نەخۆشخانە هەموو كارەكانی دەوەستێت، ئێمە ئیشی حكومەت دەكەین پێویستە موچەكانمان پێبدات، تا مانگی نیسان موچەكانمان سەر بەكۆمپانیا بوو، بەڵام لەو كاتە بەدواوە خراوەتە سەر حكومەت و وەزارەتی تەندروستی تائێستا پێمانی نه‌داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-