کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چالاکێکی یارسانی لە کرماشان

“خێڕۆڵڵا حەقجوویان” چالاکی پەیڕەوی ئایینی یارسان و خەڵکی شاری سەحنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری کرماشان سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو بە تۆمەتی “پێکهێنانی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان” و “پڕوپاگەندە دژی نزام” سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە ١١ مانگی بۆ ماوەی ٥ ساڵ هەڵپەسێردراوە و مانگێکی جێبەجێ دەکرێت. جێگای ئاماژەیە” خێڕۆڵلا حەقجوویان” ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای بانگکران بۆ دادگای شاری سەحنە دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندانی دێزڵئاوای کرماشان گوازرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-