کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌پاندنی حوكمی ٤ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به‌ ناوی “مەجید تیباش” ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٤ ساڵی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “مه‌جید تیباش” دانیشتووی گوندی “دیزجی”ی مرگەوەره‌ و له‌ ڕێكه‌وتی ٥ به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو، دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. شایانی باسه‌، ناوبراو له‌ کۆتایی مانگی ڕێبەنداندا، لەلایەن لقی سێی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ ، بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەو حوکمە دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-