ئه‌مڕۆ ٢٥ی مانگی گۆڵان ساڵڕۆژی شیمیابارانی مقه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه له ساڵی ١٣٦٧ له دۆڵی “بۆتێ” له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی عێراقه‌وه‌یه.دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٢٥ی مانگی گوڵانی ١٣٦٧مقه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌دۆڵی بۆتێ هه‌ڵكه‌وتوو له‌٢٠ كیلۆمێتریی شاری ڕانییه له‌كوردستانی عێراق كه‌وته‌به‌ر بۆمبارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری عێراق. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ دووهه‌مین جار هیرشیان كرده‌سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌دۆڵی بالیسان. بۆتێ ئه‌و ناوچه‌یه بوو كه ڕژیمی به‌عسی عێراق بۆ دووهه‌مین جار چه‌كی شیمیایی له‌دژی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق به‌كار هێنا بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه یه‌كه‌مجار نه‌بوو كهمقهڕرهكانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وتنه به‌ر هێرشی هه‌وایی و تۆپخانه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق. پێشتریش مقه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه لهمالوومه له‌ناوچەی جافایه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ڕێگای مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه یارمه‌تی خه‌ڵكی ئاواره ده‌درا و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كۆردستان
هاتووچوی مقه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان ده‌كرد به‌و بیانووانه‌وه كه‌وتبوونه به‌ر په‌ڵاماری تۆپخانه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق و لهئاكمادا چه‌ندین هاوڕێمان گیانیان به‌ختكردبوو و خساره‌تی ماڵی زۆریشی پی گه‌یانده بووین، به‌ڵام هێرشی ئه‌مجاره بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵه له‌دۆڵی بۆتی به‌چه‌كی شیمیایی و گازی ژهراوی بوو. له‌م هێرشه‌دا بوو كه به‌داخه‌وه ٢٣ مرۆڤی تێكۆشه‌ر و ماندووی نه‌ناس، ٢٣ی شۆڕشگێڕیی ڕێگای ئازادی و سیویالیسم گیانیان به‌ختكرد و ١٥٠ كه‌سیش بریندار بوون. بۆتی شوێنێكی ڕزگار كرا‌و له‌ناوچه‌ی بالیسان بوو كه رژیمی به‌عس دوای چه‌ندین په‌لاماریش نه‌یتوانی بوو داگیری بكات. ڕژیمی به‌عس له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه هه‌وڵی ده‌دا كه مقه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌شوێنه ئازادكراوه‌كانی كوردستانی عێراق بگوازێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی ژێردهڵاستی خۆی. ئه‌و كات كۆمه‌ڵه وه‌كوو هه‌ڵوێستێكی سیاسیی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق خۆڕاگری ده‌كرد و نه‌ی ده‌ویست تا كاتیك كه شوێنێكی ئازاد له‌كوردستانی عێراق مابێ، مه‌قه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژیمه‌دا بن. ئاخۆ هۆكاری ئه‌و پیداگرتنهی ڕژیمی به‌عس له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی
مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بۆ ئه‌م دوژمنكارییه‌ی كه گه‌یشت به ئاستێك چه‌كی شیمیایی له‌دژی كۆمه‌ڵه به‌كار بهێنێت چی بوو؟
بۆچی كۆمه‌ڵه زوو زوو ده‌كه‌وته به‌ر په‌لاماری ڕژیمی به‌عس؟ له‌ڕاستیدا هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ست بە به‌رپرسایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر به‌خه‌باتی عادڵانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق. كۆمه‌ڵه به‌پێی پره‌نسیپ، خۆی بههاوپشت و دڵسۆزی ئه‌و خه‌باته ڕه‌وایه ده‌زانی. به‌و پێیه پێوه‌ندێكی چڕ و پڕی خه‌باتكارانه‌ی له‌نێوان خۆی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا پێك هێنا بوو. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی كرابا یارمه‌تی خه‌ڵك و تێكوشه‌ران و ئه‌و هێزانه‌ی ده‌دا كه له له‌گه‌ڵ ڕژیمی عێراق له‌حاڵی شه‌ڕدا بوون و یان ته‌نانه‌ت له شاره‌كان خه‌ریكی خه‌باتی نه‌هێنی بوون. كۆمه‌ڵه ده‌شیزانی به‌هۆی ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه مۆمكینه بكه‌وێته به‌ر شاڵاوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ڕژیمی به‌عس كه دوژمنی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بوو. دیاره ئه‌م پێوه‌ندییه دوولایه‌نه بوو. خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستانی عێراق خۆیان به دڵسۆزی كۆمه‌ڵه ده‌زانی، له‌خۆشی و ناخۆشییهكانیدا به‌شدار
بوون، یارمه‌تیان ده‌دا و یارمه‌تیان لێ وه‌رده‌گرت. به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندییه‌وه بوو كه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا خه‌ڵكی كوردستانی عێراق به‌گه‌رمی به‌ره‌وپیری كۆمه‌ڵه‌وه ده‌هاتن.
خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕانییه ئه‌و ڕوژه كه ئاگاداری هێرشی به‌عس بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه بوون، سه‌ره‌ڕای ترس و خۆفێك كه ڕژیمی عێراق نابوویه‌وه، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌هه‌موو هێز و توانا و ئیمكانهتهوه به‌هانای كۆمه‌ڵه‌وه هاتن. برینداره‌كان و كه‌لوپه‌لیان له‌گه‌ل ده‌گواستینه‌وه. ده‌گه‌ڕان به‌شوێن هاوڕێیانی نادیارماندا، خۆراك و پێداویتسیان بۆ دابین ده‌كردین، ماشین و تراكتۆریان ده‌خسته ئێختیارمانهوه و به‌مجۆره شانۆیه‌كی شكۆداریان له‌دڵسۆزی و هاوپشتی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵه نیشاندا و سه‌لماندیان كه كۆمه‌ڵه به‌هی خۆیان ده‌زانن. له‌هه‌مانكاتدا زۆرێك له پزیشك و ده‌رمانخانه‌كانی شاری سلێمانیش سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌عس، به‌نهێنی كه‌وتنه‌خۆ بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ ده‌رمان كردنی برینداره‌كان.
به‌داخه‌وه له‌ئاكامی ئه‌و هێرشه جینایهتكارانهیەدا ٢٣ هاوڕێی خۆشه‌ویست، ٢٣ كه‌س لهپێشڕهوانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریی و كۆمۆنیستی، ٢٣ سیمای ناسراوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران كه له دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری و له دژی بێ مافی و نابه‌رابه‌ری ئینسان راپه‌ڕیبوون، گیانیان له‌پێناوی ئامانجی به‌رز و پیرۆزیاندا فیدا كرد. له‌ناو ئه‌و هاوڕێیانه‌دا كه‌سانێك بوون كه له شاره‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها له‌كوردستانی عێراقه‌وه به ڕێزی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پێوه‌ست ببوون و له ژیر ئالای سووری كۆمه‌ڵه‌دا خه‌باتی سۆسیالیستی خۆیان درێژه پێ ده‌دا. گیان بهختكرنی ئه‌م هاوڕێیانه بوو به ڕه‌مزی هاوچاره‌نووسی سته‌ملێكراوان و چه‌وساوه‌كان له‌ئێران و عێراق.
ناوی ئه‌م ئازیزانه بریتی بوون له:
• ئیسماعیل مسته‌فا زاده
• ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی
• بایه‌زید به‌یاز
• په‌رویز تاجوانچی
• حسێن سیگاری
• سه‌عید محه‌ممه‌دی
• جه‌لال پێنجوێنی
• فریشته ڕه‌زایی ناسراو به “زۆهره”
• عه‌بدوڵا هوشیاریان
• عه‌لی حه‌سه‌ن محه‌ممه‌دی ناسراو به “ته‌هموورس”
• فه‌ره‌نگیس شاهۆیی
• كه‌ریم عه‌بدوڵاپوور
• كه‌ریم جه‌نه‌تی
• مریه‌م مه‌جنوون ناسراو به “سه‌عاده‌ت”
• كه‌ماڵ ڕه‌زا نژاد
• كه‌یوومه‌رس موهاجر ناسراو به “جه‌ببار”
• مه‌نووچێهر مه‌حموودیان ناسراو به “مورته‌زا”
• محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵی خۆش سفه‌ت ناسراو به “حه‌مه بازووكه”
• محه‌ممه‌د عۆمه‌ر عه‌لی ناسراو به “حه‌مه‌ی ئاجیكه‌ند”
• نادر قازی زاده ناسراو به “ئازاد”
• ناسێح مه‌ردۆخ
• وه‌فا تووتنچی
• حامێد مۆدهرێسی
ناوی ئه‌م ئازیزانه له‌مێژووی پڕ لهفیداكاریی و
ڕه‌زمه‌نده‌گی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئێران و كوردستاندا بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌درەوشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ كڵگۆی ئه‌م پۆلە له‌ژنان و پیاوانی ماندووی نه‌ناس و خه‌باتكاری كۆمه‌ڵه و حیزب كۆمۆنیستی ئێران له شوێنی گیانبه‌ختكردنیاندا جێگایهكە بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی پەیمان له‌گه‌ڵ ئامانجی به‌رز و ئینسانیی ئەو ئازیزانە و په‌یمان نوێكردنه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه سهربهرزهكانیانه.
بێ گۆمان به‌درێژه‌دان به ڕێگای ئه‌م هاوڕێیانه و وفادار مانه‌وه به ئامانجه‌كانیان له‌ڕیزی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵەدا، یادی ئه‌م هاوڕێ شۆرشگێڕ و پێشرهوانە زیندوو ڕاده‌گرین.