کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی چەند هاووڵاتیی لە شاری سەحنە

دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نۆیەمین ساڵیادی خۆسووتاندنی سێ کەس لە چالاکان و پەیڕەوانی ئایینی یارسان لە شاری سەحنە، ژمارەیەک لە چالاکانی پەیڕەوی ئەو ئایینە دەستبەسەر کران کە یەکێکیان “سیاوەش حەیاتی” چالاکی ناسراوی یارسان و وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی یارسانە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “سیاوەش حەیاتی” دوای ٤ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر شوناس و چارەنووسی هاووڵاتییەکانی دیکە لەبەردەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە لە کۆتایی بەهار و سەرەتای هاوینی ساڵی ٢٠١٣ی زایینی و پاش ئەوەی بەرپرسانی زیندانی هەمەدان، سووکایەتییان بە یەکێک لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان کردبوو، چەندین هاووڵاتیی یارسانی لە بەرامبەر بینای فەرمانداریی هەمەدان و بینای پەرلەمانی ئێران لە تاران خۆیان سووتاند کە سێ کەس لەوان بە ناوەکانی “حەسەن ڕەزەوی، نیکمەرد تاهیری و  محەممەد قەنبەری ”  بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دا.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-