کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران، ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، “سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان به‌شی سه‌قز و زیویه‌ له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان پاش هێرش بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه‌ سنفیه‌، ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه‌ و له‌ب تاپ  و مۆبایلی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان زه‌وت كردووه‌. “سوله‌یمان عه‌بدی” له‌ موعه‌لیمە خۆشناوه‌كانی شاری سه‌قزه‌ كه‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكی كه‌مپه‌ینه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی سه‌رپولی زه‌هاو و لافاو لێدراوانی لوڕستان ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی بوو و جێی متمانەی خه‌ڵكی ئه‌و شارەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-