کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ خووزستان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران

ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی خووزستان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌ به‌تایبه‌تئاباداندرێژه‌ی هه‌بووه‌ و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران له‌وانه‌: “شیراز،یه‌زد،بێهبه‌هانوبووشێهر  په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی دژ به‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشاندا.

به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه‌، دروشمیان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكیئابادانده‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها ناڕازییان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی دژ به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، خوازیاری پشتیوانی گه‌ڵانی ئێران له‌ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی خووزستان بوون. به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاره‌كانی خووزستان، به‌ گازی فرمێسكڕێژ و چه‌كی ساچمه‌یی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران به‌ڵام خه‌ڵك به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هێڵی ئینترنتی له‌ ئۆستانی خووزستان داخستووه‌ و له‌ هه‌ندیك شوێن به‌رته‌سكی كردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی ته‌بلیغی ژنانی سنه‌ به‌ بۆنه‌ی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار

-

به‌یانیه‌ی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

دەستدرێژی كردنە سەر “نیکا شاکەرەمی” پێش كوشتنی

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ ئه‌هواز و ده‌ستبه‌سه‌ربوونی دوو كه‌س

-