کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “نیما ئاڵماسی” خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی و “میلاد(پاشناو نادیار) ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئالۆتی بانه به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٤ کۆڵبەر و ٢ مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵە لە ناوچە سنوورییه‌كانی نەوسوود، بانە و مەریوان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون و ٢ کۆڵبەری دیکەش دەستبەسەرکراون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی و كڵاشینكۆف پێكراون و باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

جێژنی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران بۆ مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی “ئارمان مورادی” خوێندكاری خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ بۆ زیندان

-

بێبه‌شكردنی “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” له‌ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی

-

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی شنۆ و مهاباد

-

كارنامه‌ی پڕ ئێش و ئازاری كۆڵبه‌ران له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك‌ كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-