به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر دووكانێكی یارییه كامپیۆترییه‌كان و ٢٠٠ ملیۆن تمه‌ن زه‌ره‌ر و زیانیان به خاوه‌ن دووكانه‌كه گه‌یاندووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووخان و تێكدانی كه‌لووپه‌لی نێو دووكانه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به ماتۆڕه‌كانیانه‌وه له‌به‌ر ده‌رگا كشێكیان داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌نی ئه‌و كلووپه لاوێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ما‌سته‌ری عومرانه و پاش چه‌ند ساڵ بێكاری به قه‌رز و قۆڵه ئه‌و دووكانه‌ی بۆ گوزه‌رانی ژیان دامه‌زراندبوو به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم وێڕای ڕووخانی كلووپه‌له‌كه‌ی به ئه‌شكه‌نجه و لێدان خاوه‌ن دووكانه‌كه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.