کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تیرۆری سێ چالاكوانی “پ.ك.ك” له‌ شاری سلێمانی و شارباژێڕ

کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە گەڕەکی بەختیاریی له‌ شاری سلێمانی، تەقە لە (ناگەهان ئاكارسەل) كچه‌ چالاكوانیپ.ك.كکرا و گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئۆتۆمبێلێك له‌ ناوچه‌یشارباژێرله‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و یه‌كێكیان بریندار و ئه‌وی تریان ڕزگاری بووه‌.

به‌وته‌ی پۆلیسی سلێمانی،ناگەهانكه‌ خه‌ڵكی شاری قوونیه‌ی باكووری كوردستانه‌ به‌ ١١ فیشه‌ك له‌ پشته‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و ته‌رمه‌كه‌ی رەوانەی پزیشکی داد کراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە ده‌ستیپێكردووه‌. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌یشارباژێڕ، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج، دوو ئەندامی پەکەکەی تێدابوو و روداوەکە  له‌نزیک ناحییەیزەلانڕوویداوه‌ و یەکێک لە سەرنشینەکان ڕزگاری بوەو و یەکێکیان بریندارە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-