کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

به‌یاسایی بوونی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ئاڕژانتین

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، به‌دوای زیاتر له‌ ٣٠ ساڵ خه‌بارتی چالاكانی مه‌ده‌نی و لایه‌نگرانی مافی ژنان له‌ ئاڕژانتین، كونگره‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌وه‌ یاسای له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ی په‌سه‌ند كرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ده‌وڵه‌تی ئاڕژانتین چواره‌مین و گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌مریكای لاتینه‌ كه‌ له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ی به‌یاسایی كردووه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م یاسایه‌ كه‌ ١٢ كاتژمێر جه‌ده‌لی له‌سه‌ر كراوه‌، به‌ ٣٨ ده‌نگی ئه‌رێنی له‌ به‌رامبه‌ر ٢٩ ده‌نگی نه‌یار و ده‌نگێكی سپی په‌سه‌ند كراوه‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئاكامی ده‌نگدانی مه‌جلیسی سنای ئاڕژانتین به‌م یاسایه‌، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ لایه‌نگرانی یاسای له‌ناو بردنی كۆرپه‌ڵه‌، له‌ به‌رامبه‌ر  بینای كۆنگره‌ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ستیان كرد به‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتر له‌مه‌ له‌ ٢٠ وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و چه‌ند وڵاتی ناوچه‌ی ئه‌مریكای لاتین، یاسای له‌ناو بردنی كۆرپه‌ڵه‌ ته‌نیا له‌ وڵاتانی، كوبا، ئۆرۆگۆئه‌ و گویان به‌ یاسایی كرابوو و وڵاتی ئاڕژانتینیش وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌مریكای لاتین به‌م وڵاتانه‌وه‌ زیاد بووه‌. به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌، ژنانی ئاڕژانتین ده‌توانن تا چواره‌م حه‌فته‌ی دووگیانی كۆرپه‌ڵه‌كه‌یان له‌ناو به‌رن.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-