کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌، به‌بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ چالاكییه‌كیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ به‌ره‌به‌ره‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكتی نووسراوه‌ و به‌ درووشمی “پیرۆزبێت ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، به‌رز و به‌ڕێزبێت یادی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو  فه‌رهاد شه‌عبانی، بژی سوسیالیزم و بژی كۆمه‌ڵه‌ و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” له‌ گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ یادی هاورێی گیان به‌ختكردوو فه‌رهاد شه‌عبانی و ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-