کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بریندار بوونی کۆڵبەرێک و هاووڵاتییەکی شاری پیرانشار لە ناوچە سنوورییەکان

بە پێی هەواڵی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی گوڵان کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاواییهانە گەڕمەڵەی سەر بە شارۆچکەی نەوسوود بە ناویفەرزاد نەجیبیلە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە نیزامییەکانی سەر سنوور بریندار کراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە،فەرزاد نەجیبیلە ئاکامی تەقەی هێزەچەکدارەکانی سەر سنوور قاچێکی بەسەختی بریندار بووە و دواتر بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیقۆدسیشاری پاوە کراوە. بەپێی هەواڵێکی دیکە ڕۆژی سێشەممە بە هۆی تەقینەوەی مین هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناویسەید ئیبراهیم قوڕەیشیتەمەن ٦٧ ساڵ  لە سنووری تەمەرچین و لە کاتی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاریدا بەسەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی ستار كیانی له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

په‌یامی كرێكارانی كۆمۆنیستی سنه‌ بۆ كۆچی دوایی هاوڕێ “محه‌ممه‌دحسێن مورادبه‌یگی”

-

درێژه‌ی دروشم نووسینی شۆڕشگێڕانی كوردستان دژبه‌ سزای ئێعدام

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “هه‌لمه‌ت مورادی” چالاكی سیاسی و كرێكاری له‌ توركیا

-