کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران

Author : ئه‌یووب ده‌باغیان

بابه‌تی گه‌یشتوو

ساروخ باران کردنی هێزە کوردیکانی رۆژهەڵات لە کوردستانی عێراق دەرخەری شکست و ناکامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ئاست کپ کردنی ڕاپەڕین و ئاخیزە جەماوەرێکەی کوردستان وئێران

ئه‌یووب ده‌باغیان
ــــ  ئەوەی ئەمرۆ لە زرگوێز، زرگوێزەڵە و کۆیە لە کوردستانی عێراق بەرامبەر بنکە و بارەگاکانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردانی رۆژهەڵات لەوانە کۆمەڵە، دیموکرات و...
بابه‌تی گه‌یشتوو

کورد و نەورۆز و زامی ساڕێژ نەبۆوەی نەتەوەیەک و پێویستی هەستانەوە و خەباتی شۆڕشگێرانە و رزگاریخۆازانە گەلی کورد

ئه‌یووب ده‌باغیان
ئەیووب دەباغیان ١٧ی مارس ٢٠٢٢ ٢۶ی ڕەشەممە ١۴۰۰ ئاشکرایە کە نەورۆز جەژنێکی دێرینی گشتگيره كه له لايەن زۆربەى گەلانى رۆژهەڵاتی......
بابه‌تی گه‌یشتوو

مناڵ هاوسەری دیاردەیەکی دزێو و جنایەتکارانەی روو لە گەشەی ئێران و کۆمەڵگا دۆاکەوتوو و مەزهەبیەکان

ئه‌یووب ده‌باغیان
مناڵ هاوسەری یاخود بەزۆر بەمێرد دانی مناڵانی کچی ژێر تەمەنی باڵغ بوون، واتە خۆار 18 ساڵ، رووی دزێوی جۆرێک لە نەریتی کۆمەڵایەتی باوی هێندێک لە...
بابه‌تی گه‌یشتوو

لە پێشوازی 8ی مارس و بەردەوامی و پەرەسەندنی توندووتیژی و کوشتنی ژنان لە کۆمەڵگا و زەرورەتی یەکگرتوانەیجەماوەری بۆ خەبات دژی ئەم دیاردە جیهانییە

ئه‌یووب ده‌باغیان
ئه‌یووب ده‌باغیان ئەمساڵ لە بارودۆخێک دا بەرەوپیری 8ی مارس رۆژی یەکگرتوویی نێونەتەوەیی بزوتنەوەی ژنان دەچین کە جیهان و هەروەهائێران سەرەڕای مەحدودیەتەکان بە هۆی بوونی کرۆنا، بەڵام شاهیدی ئاخێزەکان، ئێعترازات و ڕێپێوانی بەربڵاوی گەلانیتوڕەو بێزار لە فەقر و نابەرابەری بووە. خەڵکانێک کە ڕق و توڕەیی پەنگ خواردووی ناخیان هەڵدەڕژن و خۆازیاری ژیانێکیشایەستەی مرۆڤایەتین. کە بە دڵنیایی لە ڕیزی پێشەوەی سەرجەم ئاخێز و ڕێپێوانەکاندا بوون و هەڵسوڕاوانە نیشانیان داوەوە کە ژنان تەنها قوربانینابەرابەری و هەڵاواردنی رەگەزی و جنسییەتی و نەریتە دۆاکەوتوو و بۆچوون و بیرکردنەوەی رزیوو و بۆگەن بوو نین، بەڵکووهەڵسوڕاوانێکی شۆڕشگێرن کە دەیانهەوێت سەرجەم موناسباتی داڕزاوی نیزامی مەزهەبی و سەرمایەداری بە هەمووشێوازەکانی تێک هەڵشێلن و لەناوی بەرن. ئەگەرچی زیاتر لە یەک سەدەیە کە لە تەواوی دونیا، خەبات و تێکۆشان دژ بە توندووتیژی ژنان و بەرابەری حقوقی ژن و پیاو لەئارادا بووە و بەردەوامیشە، بەڵم دیسان شاهیدی ئەوەین و دەبینین کە رۆژانە لە گۆشەو کەناری جیهان ملیونان ژن بە کۆیلەییدەکێشرێن و هەروەک کەرەستەیەکی بەکارهێنەر و بەکارهاتوو هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت. ـــ مافەکانیان پێشێل دەکرێت و سوکایەتیان پێدەکرێت. ـــ روبەڕوی کرین و فرۆشتن و تەجاوز دەبنەوە. ـــ بە بێ خۆاستی خۆیان مناڵ هاوسەر دەکرێن و لە تەمەنی مناڵیدا بە مێرد دەدرێن.  ـــ لە دۆای هەموو ئەوانەشدا لە ژێر ناوی شەڕەف و پاراستنی ناموس، دور لە هەر چەشنە ویژدانێکی مرۆڤانە بە شێوازێکیزۆر دەڕەندانە و ناخهەژێن دەیانکوژن و لە ناویان دەبەن. ئەگەر سەرنجێک بخەینە سەر ئەو ئامار و گوزاریشانەی ئەمساڵ کە لە سەر توندووتیژی بە ژنان و کوشتنیان لە ژێر ناوی قەتڵەناموسیەکان لە ئێران بڵاو بۆتەوە، هەرچەند ئەو ئامارە ڕاگەینراوانە زۆر کەمتر لە ئامارە راستەقینە و دروستەکانیشن، بەڵامبەداخەوە دەبینین کە بەردەوام رووی لە هەڵکشان کردووە، بۆ نموونە: ـــ رۆمینا ئەشرەفی کچە 13 ساڵانەکەی تالش ـــ ریحانە عامری 22 ساڵە لە کرمان ـــ فاطیمە فەرەحی لە ئابادان ـــ شەکیبا بەختیار 16 ساڵە لە کرمانشاە ـــ مۆبینا سوری 16 ساڵان لە لورستان ـــ و یان کوشتنی هەردوو کچە مێرمناڵەکەی سیستان و بەلوچستانی کە لە لایەن بنەماڵەکەیانەوە بەر دەسڕێژی فیشەک دران ـــ یان ئایناز ئەسکەندەری 21 ساڵ تەمەن لە پارێزگای فارس کە لەگەڵ دایکیدا لە گەڕانەوەیان لە شیراز بۆ شاری فەسا لەلایەن خاڵی ئایناز کە لە هەمانکاتدا برای دایکی کچەکەش بوو بەر دەسڕێژی گوللە دران و کوژران ـــ مۆنا حەیدەری مناڵ هاوسەری 17 ساڵە کە لە لایەن مێردەکەی و برای مێردەکەی کە لە هەمانکاتدا ئامۆزاشیان بوو، لەدۆای لێدان و ئازاردانێکی زۆرەوە سەر لە لاشەی جیا دەکەنەوە و لە ژێر ناوی کرینەوەی شەڕەف و ناموسیان دا بە کوچەوکۆڵانی شاری ئەهوازدا دەیگێڕن. کارەساتە کە تەنها لە پارێزگای خوزستان لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوو 60 قەتڵی ژنان روویداوە بەڵام تەنانەت تاقە یەکبنەماڵەی کەسی کوژراو هیچ جۆرە بەدۆاداچوون و شەکایەتێکیان نەکردووە بۆ قەتڵی کچەکەیان. وە وەک وتم بەدڵنیایی و بەداخەوە ئەو ئامارانە دەتوانێت زۆر زیاتر لەو ژومارانە بێت کە لە لایەن دەزگا ئاماریەکانی رژیمباسی لێوە دەکرێت، ڕژیمێک کە خۆی داڕێژەرو پەرەپێدەری ئەوجۆرە لە قەتڵ و کوشتاری مرۆڤەکانە.......