کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

شکۆ و ئیرادەی میللەتێکی شۆڕشگێر بە چەند رۆکێتێک و درۆنێک ناشکێت و لەناو ناچێت و بێ وڵام نامێنێتەوە

 

ایوب دباغیان
30.09.2022
فارس وتنی آزمودن را آزمودن خطاست…
با رژیمی تاسەر ئێسقان جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران چیدیکە خۆی تاقی نەکاتەوە، چونکە ئەو کردەوە تروریستیەی لە چەند رۆژی ڕابردوو لەدۆای ئەو شکست و داماویان بەرامبەر لە ناو بردنی سەرهەڵدان و ئاخیزی جەماوەری سەرجەم گەلانی ئێران توشی هاتن کە چەخماغەکەی لە کوردستانی شۆڕشگێرەوە لێدرا و دەستی بۆ برد بە بۆمباران کردنیان، تەنها چەند هێزێکی پەراوێز خراوی چەند هەزار نەفەری لە دەرەوەی سنورەکانی و لە ناو خاکی وڵاتێکی دراوسێ نەبوون و نین کە ئەو پێیوابێت بۆ بە لاڕێدا بردن و دامرکانەوەی ئەو هەڵچوونە جەماوەریە ناوەوەی ئێران و بەتایبەت کوردستان، بە چەند ڕوکێتێک و دڕۆنێکی بۆمب ڕێژکراو بتوانێت دەستی بۆ بەرێت و لە ناوی ببات،
هەموو جیهان دەزانێت و با کۆماری ئیسلامیش باش بزانێت هەر لێدانێک لە هێزە کوردێکان لە خاکی کوردستانی عێراق لێدانە لە شکۆ و ئیرادەی میللەتێک کە ٤٤ ساڵە لەگەڵ هاتنە سەرکاری ئەم ڕژیمە جەڵاد و خوێن ڕێژە بە وتنی “نا” یەک هەمان نای ڕیفڕاندۆمە کەزایەکەی دوای ڕاپەڕینی ساڵی ٥٧ بۆ کۆماری ئیسلامی و حاکمیەتە زاڵمانەکەی، و بە دەست دانە چەک و دروست بوونی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی گەلی کورد دەستی دایە خەبات و موبارزە بۆ لەناوبردنی رژیمێک کە هەر بەهاتنی هەتاکوو ئێستا جگە لە خەفەقان، گرتن و کوشتن هیچی نەبەخشیوەتە سەرجەم گەلانی ئێران بە کورد و تورک و فارس و سەرجەم نەتەوەکانی دیکەش، وە هەمیشە لە چەشنی رژیمێکی داگیرکەر لێی ڕوانراوە.

بۆیە لێرەو لەو تریبونەوە روو دەکەمە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان و سەرجەم گەلانی ئێران و ئەڵێم کە رژیمی ئێران بەم پەلەقاژانەی دەیکات، لە سەرکووت و گرتن و کوشتنی خەڵکی ڕاپەڕیوو بگرە هەتا دەگاتە لێدان لە هێزە دژبەر و نەیارەکانی کە هەر رۆڵەی ئەم گەل و میللەتە هەلچوو و ڕاپەڕیوەن و ڕەگ و ریشەیان لە ناو بیر و هزر و ئیرادەی خەڵکی شۆڕشگێر و موبارزی ناوەوەی ئێران و کوردستان دا هەیە، خەریکە کۆتا بزمارەکان لە تابوتی مەرگی خۆی دەدات و هەتا دێت زیاتر خۆی لە روخان و نەمان نزیک دەکاتەوە.

با سەرجەم ئاکارە جینایەتکارانەکانی رژیم بێ وڵام نەهێڵینەوە و جوابی شیاوی خۆی لە لایەن جەماوەر پێبدەینەوە.
مانگرتنی گشتی رۆژی شەمە ٩ی مانگی ڕەزبەر لە کوردستان و تەنانەت ئێرانیش یەک لەو ڕێکارانەیە کە ئیرادەی گەل ئەنجامی دەدات، وە ئەگەرچی ئەم مانگرتنە گشتیەش لە درێژەی خەبات و ئاخیزی جەماوەری دوو حەوتووی ڕابردووی کوردستان و ئێران دێتە کایەوە، لە هەمان کاتدا جوابێکیشە بۆ کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر پەلاماردانی بۆ سەر هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵات لە زڕگوێز، کویە و پردێ لە کوردستانی عێراق.

ـــ سەرکەوتوو بێت خەبات و خۆاست و ئیرادەی جەماوەری ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران و کوردستان
ـــ سەرکەوتوو بێت بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان
ـــ بڕوخێت رژیمی جنایەتکار و خوینڕێژی کۆماری ئیسلامی ئێران

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-