لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی شاری ئابدانانەوە، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی هۆمەن دارابی و حەمیدڕەزا ساداتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەز، هۆمەن دارابی (٣٧ ساڵان) و حەمیدڕەزا ساداتی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەری، لە ماڵەکانیاندا دەستبەسەر کراون. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.
