کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلامدا

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلامدا 3

موراد محەمەدی، ئەندازیاری شارستانی و بەڵێندەری بیناسازی، خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە ئوستانی ئیلام، لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە بە چوار ساڵ بەندکردن مەحکووم کرا.
ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و بە هۆی بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێک لە ستۆریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە جلوبەرگ و ناسنامەی نەتەوەییی کورد، ئەم سزایەی بەسەردا سەپێنراوە.