عەلی پوورداراب، ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی کرماشان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و دوو ساڵ بێبەشبوون لە چالاکیی پیشەیی لە بواری ڕۆژنامەگەری و میدیای بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سزایانە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران» بەسەر ناوبراودا سەپێندراون.
