شەوی یەکشەممە ١ی سەرماوەز، دوو کەس بە چەکی سارد پەلاماری هێزەکانی پۆلیسیان لە مەشهەد دا و لە ئەنجامدا سێ ئەفسەری پۆلیس بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڕووداوە ڕایگەیاند کە ئەفسەرەکان بریندارییەکەیان سووک بووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو هێزانە لە وەڵامدا تەقەیان لە هێرشبەرەکان کردووە و دوای بریندارکردن و کۆنترۆڵکردنیان، هەردووکیانیان دەستبەسەر کردووە.
