کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بڕینەوەی زیاتر لە ١٤٠٠ دار لە دارستانەکانی زاگرۆس لە کاتی گەڕان بەدوای نەوتدا

بڕینەوەی زیاتر لە ١٤٠٠ دار لە دارستانەکانی زاگرۆس لە کاتی گەڕان

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا و لە ئەنجامی چالاکییەکانی پشکنین و گەڕان بەدوای نەوت لە ناوچەی ڕیتکۆی ئەندیمەشک، ١٤٣٨ داری بەڕوو و بادەم بڕدراونەتەوە و زیانی ژینگەیی ناوچەکەش بە زیاتر لە ١٤٠ ملیار تمەن مەزەندە دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای خووزستان پشتڕاستی کردووەتەوە کە زیانەکان بریتین لە بڕینەوەی ٩٨٢ داری بەڕوو و ٤٥٦ داری بادەمی کێوی، لە پاڵ تێکدانی خاک و دروستکردنی ڕێگای نایاسایی لە ناوچەکەدا.