ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو سزایانە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەرکراون. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی بڕینی سەرچاوە داراییە نایاساییەکانی حزبوڵڵایە، لە کاتێکدا ئەو گرووپە ڕووبەڕووی گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەکداماڵین دەبێتەوە.
واشنتن سزای بەسەر تۆڕێکی قاچاخکردنی زێڕ و دراوی سەر بە حزبوڵڵا و فەیلەقی قودسی سوپای پاسداراندا سەپاندووە؛ تۆڕێک کە حەسەن خەشەن (بازرگان و ئاڵوگۆڕکاری دراوی لوبنانی)، ئیبراهیم خەشەنی برای، کۆمپانیای گۆڵد گڵۆباڵ لە لوبنان و کۆمپانیای سانکاری گۆڵد لە تورکیا دەگرێتەوە.
