کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانی لەدەستدانی هاووڵاتییەکی بلوچ بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی گلشن

گیانی لەدەستدانی هاووڵاتییەکی بلوچ بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی

قادربەخش سیاهانی، هاووڵاتییەکی ئاژەڵدار و یەکێک لە هۆزە کوچەرەکانی بلوچ، خەڵکی شارستانی گلشن، بەهۆی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە لە ناوچەی سیاهانی ئەم شارستانە چێنرابوو، گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، قادربەخش سیاهانی، کوڕی نوورمەحەمەد، هاوسەردار و باوکی سێ منداڵ، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە دەوروبەری سیاهان، لە سەر بە کلگان، شارستانی گلشن، گیانی لەدەست دا.