کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دواکەوتنی مووچەی مانگی خەرمانانی کارمەندانی کەرتی نەوت لە باشووری ئێران

دواخستنی مووچەی مانگی خەرمانانی کارمەندانی ناوچە نەوتییەکانی باشووری

بە تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ بەسەر دەستپێکی مانگی خەزەڵوەردا، هەندێک لە کۆمپانیا پەیمانکارییەکانی لایەنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانیی ناوچە نەوتییەکانی باشوور، هێشتا مووچەی مانگی خەرمانانی کرێکارانی پلە سێی کەرتی بەڵێندەرایەتییان نەداوە.
ئەم کارمەندانە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان، ڕەخنە لە کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکان و لاوازیی چاودێری بەسەر کۆمپانیا پەیمانکارییەکاندا دەگرن. ناوبراوان داوای دەستێوەردانی یەکەکانی پشکنین و بەدواداچوونی سکاڵاکان دەکەن لە کۆمپانیاکەدا بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئەم کێشەیە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە لایەنە کەمتەرخەمەکان.