کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتییەکدا لە تاران بۆ جاری دووەم

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتییەکدا لە تاران بۆ جاری دووەم

بەپێی هەواڵەکان، «شەهاب زوهدی» یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، بۆ جاری دووەم سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
ناوبراو ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و تاوەکوو ئێستاش لە گرتووخانەی قزڵحەساری کەرەجدا ڕاگیراوە؛ لەم دوایییەشدا لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «ئەبولقاسم سەڵەواتی»، بە تۆمەتەکانی «مۆحارەبە» و «فساد فی الارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوەتەوە.