کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، «کامران سوڵتانی» بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کرا.
ناوبراو لەم ڕۆژانەدا، پاش ئامادەبوونی لە دادگای پێداچوونەوەی شاری بۆکان دەستگیر کرا و بۆ تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەی، ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی بۆکان کرا. جێی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە کاتی شۆڕشی ژینادا دەستبەسەر کرابوو و بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» ئەم سزایەی بەسەردا سەپێنرابوو.