ڕۆژی شەممە ٢ی خەزەڵوەر، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری ئازادشەهر سەر بە پارێزگای گوڵستان، دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرانەوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی «ئەمیر حافز یەزداندۆست» و «ساجد نەورۆزی» لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراون؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنیاندا، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.
