کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری لەبارەی قەیرانی دابینکردنی گاز لە ئێران

هۆشداری لەبارەی قەیرانی دابینکردنی گاز لە ئێران 1

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران هۆشداریی دا لەبارەی ئەگەری دروستبوونی گرژی لە دابینکردنی گاز لە ١١ پارێزگای وڵات لە وەرزی زستاندا.

بە وتەی ناوبراو، تۆڕی دابەشکردنی گاز لە هەندێک لە پارێزگاکان، لەوانە: کرمان، ئیسفەهان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ئەردەوێڵ، کوردستان و خراسانی ڕەزەوی، بە شێوەی پەرتەوازە لەم زستانەدا تووشی کورتهێنان دەبن. جێگای ئاماژەیە کە بەهۆی زیانگەیشتن بە ژێرخانە وزەییەکان، توانای بەرهەمهێنان و دابینکردنی گازی وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.