لەگەڵ زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە ئامادەکاریی ڕووسیا بۆ بردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە پسپۆڕانی ناوەکیی خۆی لە ئێران دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتەکان، چەند فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ڕووسی لە بنکەی ئاسمانیی بووشەهر نیشتوونەتەوە. سەرچاوە ناوخۆییەکانیش ئەگەری ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ئەم گەشتە ئاسمانییانە پەیوەندییان بە گواستنەوەی شارەزایانی ڕووسیی ناوەندی وزەی ئەتۆمیی بووشەهرەوە هەبێت. تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی ڕەنگە بگوازرێنەوە و کاتی ڕۆیشتنیان دیاری نەکراوە. هاوکات، حکوومەتی مۆسکۆ بە فەرمی ئەم هەواڵانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
