کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی بەدرە سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی ڕەزا تیچ و عەلی مورادیان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.