ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی هەشتساڵەی ئێران و عێراق، سێ هاووڵاتی لە شارستانی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لۆدەرێکی میکانیکی لە کاتی کارکردندا بەر مینەکە کەوتووە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە و دوو کەس لە ئامادەبووانی شوێنەکە بریندار بوون. بریندارەکان لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاریی خێراوە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکان. بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، هەر سێکیان بە شێوەی سەرپێیی چارەسەر کراون.
