کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری لەسەر مەترسیی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران لەلایەن ڕاپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

هۆشداری مەترسی لەسەر بەندکراوانی سیاسی لە ئێران لە لایەن ڕاپۆرتنێری

بە وتەی ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە ١٠٠ بەندکراو لە ئێران لە مەترسیی لەسێدارەداندان.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٤٠٤ی هەتاویدا لانیکەم ٢١٥٩ حاڵەتی لەسێدارەدانی لە ئێران تۆمار کردووە، ئەمەش بەرزترین ئاماری ساڵانەی لەسێدارەدانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا. هەروەها ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ساڵی ١٤٠٥دا لانیکەم ٣٤ کەس لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لەسێدارە دراون. جەختیش کراوەتەوە کە لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە، لانیکەم ٤٦ بەندکراوی سیاسی و ناڕازی لەسێدارە دراون.