کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو

لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار و پەیوەندیدار بە «مەیدانی عەلیخانی»ی ئیسفەهان، جێبەجێ کراوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی «عەلیڕەزا سپاهی» و «عەلیڕەزا ڕەئیسی»، لە ڕۆژەکانی ١٨ و ١٩ی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بریندار و دەستبەسەر کرابوون. ناوبراوان لە بەندیخانەدا ڕووبەڕووی توندترین ئەشکەنجە و گوشاری دەروونی بوونەتەوە و سەرئەنجام ڕۆژی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان لەسێدارە دران. شایانی باسە بەهۆی دۆسیەی مەیدانی عەلیخانیی ئیسفەهانەوە کە تێیدا ٤ هێزی سەرکوتکەری ڕژێم کوژراون، تاکوو ئێستا ٥٩ کەس دەستبەسەر کراون و دەزگای دادوەریی ڕژێم حوکمی سێدارەی بەسەر ١٢ کەسیاندا سەپاندووە.