کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بازاریان و کاسبکارانی بازارچەی جەنەت لە شاری تاران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بازاریان و کاسبکارانی بازارچەی جەنەت لە شاری

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە بازاریان و کاسبکارانی بازارچەی جەنەتی تاران دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوە.

هاووڵاتییانی ناڕازی سەبارەت بە بایەخ نەدانی بەرپرسان و خراپی دۆخی شوێنی کارەکەیان ناڕازین و بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای شەورای شاری تاران کۆبوونەوەیان بەڕیوەبرد. جێگای ئاماژەیە کە ئەو بازارچە مانگی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و لەو کاتەوە سەرەڕای چەندین بەڵێنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، تاکوو ئێستا شوێنی کاری ئەو بازاریانە نەگۆراوە یان چاکسازی بۆ ئەو بازارە نەکراوە.