هاوکات لەگەڵ زیادبوونی باسەکان سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نیگەرانییەکانی بەرپرسانی باڵای رژیم لەسەر خاڵە لاوازە ئەمنییەکانی ناو کۆماری ئیسلامی زیادی کردۆە.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، پاش شەڕی ٤٠ ڕۆژە، باسی لە کەلێنی ئەمنی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل زانیاریی وردیان لە کات و شوێنی کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی باڵای دەسەڵات هەبووە. بەپێی ئەم لێکدانەوەیە، لە دوو جەنگی پێشوودا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سیاسی، سەربازی و ئەمنی کوژراون و هێشتا ڕوونکردنەوەیەکی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتیی تێپەڕینی ئەم زانیارییانە بڵاو نەکراوەتەوە. لە هەمان کاتدا، دەزگا ئەمنی و قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی هەزاران کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی وڵاتانی دژبەر، دەستبەسەر کردووە، بەڵام زانیارییە گشتگیرەکان سەبارەت بە کێشەی دزە لە ئاستی بەرزی دەزگاکان بە شێوەیەکی ڕوون بڵاو نەکراونەتەوە.
