کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی ئەمریکا بۆ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە چڕترکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان

هەڕەشەی ئەمریکا بۆ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە چڕترکردنەوەی گەمارۆە

ئەمڕۆ شەممە ١١ی ڕەزبەر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی داوە کە چەندین دامەزراوەی دیکەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە هەیە کە دەکرێنە ئامانج.

جێگای ئاماژەیە کە ئەمریکا لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین کۆمپانیای ئابووریی زۆر گرنگی کۆماری ئیسلامی، وەک کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری ئاسن و ئۆتۆمۆبیل، خستە لیستی سزاکانەوە و سەرەڕای ئەمانە ڕایگەیاندووە کە سزاکان کۆتایی پێنەهاتووە و چەندین دامەزراوەی گرنگی دیکەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە هەیە کە دەبێت سزا بدرێن. لە لایەکی دیکەوە وڵاتی قەتەر لە پەیوەندیی بە وتارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە کە ئەوانیش دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریکا چەندین سەرچاوەی دیکە بکەنە ئامانج.