بەپێی دوایین هەواڵەکان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمەڵێک دامەزراوە و کۆمپانیای پیشەسازی لە ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەی بەهۆی پەیوەندییان بە کەرتی پیشەسازی و دابینکردنی کەرەستە بۆ کۆماری ئیسلامی سزا داوە.
سزا نوێیەکان کۆمپانیاکانی “ئێران خۆدرۆ” و “سایپا“، کە دوو لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلن، دەگرێتەوە و بە گشتی حەوت کۆمپانیای کەرتی ئۆتۆمبێل لە لیستەکە دانراون. هەروەها کۆمپانیای “نیرومۆتۆر“، گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆتۆر لە ئێران، سزا دراوە. لە کەرتی هێڵی ئاسنیشدا، کۆمپانیای هێڵی ئاسنی کۆماری ئیسلامی، شەمەندەفەری “راجا” و کۆمپانیای “ڕێگای ئاسنی گواستنەوە” لە لیستی سزاکاندان. هەروەها کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کەرەستەی قورسی “هێپکۆ” و چەند کۆمپانیای دیکەی بواری پۆڵا و پیشەسازی نیز لە لیستەکە دانراون. جێگای ئاماژەیە کە ئەم سزایانە چەندین کۆمپانیا و کەرتەکانی دیکەی لە دەرەوەی ئێران، لەوانە کۆمپانیای “گۆڵدن مۆتۆرسایکل” لە ئەندۆنزی و چەند کۆمپانیای پارچەی یەدەکی ئۆتۆمبێل لە ئیمارات، تورکیا و هۆنگ کۆنگی گرتووەتەوە.
