کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی 4 ئەندامی سپای پاسداران لە یەمەن

کوژرانی 4 ئەندامی سپای پاسداران لە یەمەن 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، 4 ئەندامی هێزی قودسی سپای پاسداران لە یەمەن و لە لایەن ئەرتەشی فەرمی ئەو وڵاتەوە کوژراون.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو 4 کەسە پسپۆڕی بواری درۆن و مووشەک بوون و لە جاددەی ناوچەی “تەعز“، لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتەوە، لە لایەن دەولەتی یەمەنەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون. بە وتەی سەرچاوە سەربازییەکان یەمەن، ئۆتۆمۆبیلی ئەو 4 کەسە لە ناوچەی “جەبەل حەبەشی” لە کاتی دارشتنی پیلانەکانیان تەقێندراوەتەوە و ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ جێگیرکردنی ئامێرە مووشەکییەکان لە بەرەکانی شەڕدا شکستی هێناوە.