رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە خانەنشینکراوانی فولاد لە شاری ئیسفەهان دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیم بە دۆخی ژیان و مەعیەشتیان کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشینکراوان بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای ئۆستانداری پارێزگای ئیسفەهان، سەبارەت بە خۆمەتگوزارییە دەرمانییەکان لە لایەن بیمەی “دانا” ناڕەزایەتیان دەربڕیوە. ئەو هاووڵاتییانە لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە دەرمان و جیاوازییەکان لە حەقدەستدا بوون. شایانی باسە کە خانەنشینکراوان بە هۆی قەیرانی ئابووری کە کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا دروسی کردووە، لە دۆخێکی زۆر خراپی مەعیشەتیدا دەژین.
