ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی سەنعەتی فولاد لە ئیسفەهان، لە دووهەمین ڕۆژی بەردەوامدا کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتی خانەنشینکراوان، لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا خانەنشینکراوان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، ئازادی دەستبەجێی خانەنشینکراوانی دەستبەسەرکراو و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە بوون.
